ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆناو ئینته‌رمیلان دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ هات
دوای ڕووداوه‌كه‌ش ئیتۆ خرایه نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین و چاره‌سه‌ری پزیشكی، به‌ڵام باری ته‌ندروستی باش بوو، بۆیه نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و به سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی، ئۆتۆمبێله‌كه‌شی زیانی زۆری به‌ركه‌وت،
ڕووداوه‌كه له كاتێك بوو كه ئیتۆ له ئاهه‌نگێك ده‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یدا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی بارهه‌ڵگر به‌ریه‌ك كه‌وتن و ڕووداوی هاتووچۆی لێكهوتهوه
جێگای باسه ئیتۆی ته‌مه‌ن سیی و نۆ ساڵ، له ئه‌یلولی پارساڵ به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا، ئه‌ویش دوای كاروانێكی دوور‌و درێژ له یاریگاكان كه بیست‌ودوو ساڵی خایاند‌و له‌م ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرنگی له‌گه‌ڵ یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.