دوای ئه‌وه‌ی دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی نزیك بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی خوێنی له ده‌ماغی بۆ كرا، ئه‌ستێره‌كه‌ی تانگۆ هێشتا له نه‌خۆشخانه ده‌رنه‌چووه‌و له ژێر چاودێری پزیشكی دایه
له‌مباره‌وه دكتۆر لیۆپۆلدۆ لوكوی كه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌نجامدا ڕایگه‌یاند، مارادۆنا هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و چاك بوونه‌وه ده‌چێت و باری ته‌ندروستی ده‌ماره‌كانی باشه‌و ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه له نه‌خۆشخانه‌و له ژێر چاودێری تیمی پزیشكی بمێنێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ئالوده‌ی ماده‌ی جۆراوجۆر بووه، ئێستا زوو زوو هه‌ڵده‌چێت و توڕه ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ تیمی ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتیاری یاریزانه‌كه‌ی پێشووی ناپۆلی دروستكردووه، بۆیه ناچار بوون ده‌رمانی سڕكه‌ر بۆ هێوركردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی مارادۆنا به‌كاربێنن، ئه‌ویش به ڕه‌زامه‌ندی خانه‌واده‌كه‌ی و دكتۆر ئه‌لفریدۆ كاهی پزیشكی پێشووی ئه‌ستێره‌كه‌ی ئه‌رژه‌نتین
مارادۆنای تەمەن شەست ساڵ یەكێك بوو لە ئەستێرە دیارەكانی تۆپی پێی ئەرژەنتین و جیهان كە چەندین دەستكەوتی لە گۆڕەپانە وەرزشیەكان بەدەستهێناوەو دیارترینیان نازناوی مۆندیالی هەزارونۆسەدو هەشتاوشەش بوو لەگه‌ڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی، ئێستاش ڕاهێنەری یانەی خمناسیای ئەرژەنتینیە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.