Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:36

لە سلێمانی فیلمی خێزان بەرهەم هات

رێبوار محەمە: دەمانەوێ بینەر دوور بخەینەوە لە درامای بیانی كە شیرازەی كۆمەڵگایان تێكداوە
کوردستان TV
100%

فیلمی خێزان ماوە فیلمەكە یەك كاتژمێرە، لە سیناریۆ و دەرهێنانی (رێبوار محەمەد) و كامێرای ( شەرام تەها) و مونتاژی (باوەڕ رەفیق )ـە.(رێبوارمحەمەد)ی دەرهێنەر دەربارەی ناوەڕۆكی فیلمەكە بەخەباتی گوت: ئەم فیلمە كۆمەڵایەتیی و كۆمیدی و تراژیدی و كۆمەڵێك پەیامی جوانی لەپشتە، باس لە خیزانێك دەكات یەكێك لە كوڕەكانی سەركێشەو خەریكی قەرزكردن و كاری خراپە، دایك و باوكی باجەكەی دەدەن و بەو داخەوە هەردووكیان سەردەنێنەوە، كەی ئەمە لە ناو كۆمەڵگاكەمان بۆتە دیاردە. لە لایەكی دیكەوە باس لەمافی ئافرەت و ژینگە و كۆمەڵێك بابەتی جوانی دیكە دەكات.

دەرهێنەر زیاتر دواو گوتی: ئەكتەرەكانی ئەم فیلمە پێكهاتوون لە(35) ئەكتەر، كە دیارترینیان ئەكتەری بەتوانا (حەمەعەلی موكری و گێسیا عەلی و باهیری خەیات)ـن.

رێبوار محەمەد گوتیشی:من وەك فیلمساز كار دەكەم لە ساڵی پار تا ئێستا ( 11) كورتە فیلمم بە خۆبەخش كردووە و هیچ لایەنێك هاوكاری نەكردووین، ئێمە كاردەكەین ئامانجمان تەنیا خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانە و دەمانەوێت هونەری كوردی بە زیندوویی بهێلینەوەو بینەر دووربخەینەوە لە درامای توركی و بیانی كە شیرازەی كۆمەڵگایان تێكداوە.

لە كۆتایی قسەكانیدا رێبوار محەمەد دەرهێنەری فیلمی خێزان گوتی: ئەم فیلمە لەزۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی وێنەگیراوەو كاری مونتاژی تەواو بووە، بەمزووانەش لە شەش كەناڵی ناوخۆیی و ئاسمانی پەخش دەكرێت.

ئا/ شیڤان شێرزاد

كوردستان TV

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.