ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و به‌و هۆیه‌وه له كه‌مپی مه‌شقی ئه‌م مانگه‌و سێ یاری داهاتووی هه‌لبژارده‌كه داده‌بڕێ
یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه به پێی پڕۆتۆكۆڵی ته‌ندروستی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا پشكنینی تاقیگه‌یی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كرا‌و له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت مانچینی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه، بۆیه كه‌ره‌نتین ده‌كرێت و ناتوانێت سه‌رپه‌رشتی كه‌مپی مه‌شق و یاری دۆستانه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووی تیپه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ئیستۆنیاو هه‌ردوو یاری هه‌فته‌ی داهاتووی ئیتاڵیا له‌به‌رامبه‌ر پۆڵه‌نداو بۆسنه له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا بكات
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا هاتووه كه مانچینی باری ته‌ندروستی باشه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی لێ به‌ده‌رنه‌كه‌وتووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.