Erbil 2°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:27

چەند بروسکەیەکی ســەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا ئیبراهیم حه‌سه‌ن حه‌مه‌د ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا ئیبراهیم حه‌سه‌ن حه‌مه‌د

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵاتی بیتوێن(مه‌لا ئیبراهیم حه‌سه‌ن حه‌مه‌د)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

5ـی11ـی2020

........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د ره‌حیم ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د ره‌حیم

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌ ئه‌مه‌كی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(محه‌مه‌د ره‌حیم)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د ره‌حیم به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

5ـی11ـی2020

........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ناسر مه‌حمود ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ناسر مه‌حمود

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه‌(ناسر مه‌حمود)باوكی شه‌هید(هیوا) و برای هه‌ردوو شه‌هید(جمعه‌ و ئه‌كره‌م)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

5ـی11ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا تاهیر محه‌مه‌د زین ئه‌لعابدین ده‌كات

به‌ناوی په‌روه‌رده‌گاری مه‌زن و به‌خشنده‌

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا تاهیر محه‌مه‌د زین ئه‌لعابدین

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا و كه‌سایه‌تی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامی خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان(تاهیر محه‌مه‌د زین ئه‌لعابدین)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوخه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای میهره‌بان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا تاهیر محه‌مه‌د به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

5ـی11ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سیامه‌ند سێلكی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، سیامه‌ند سێلكی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ته‌واوی خزم و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ یه‌زدانی به‌خشنده‌ داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارمیش به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

5ـی11ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سرود بایز میران ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك سرود بایز میران

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و كه‌سوكار و خزمانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

5ـی11ـی2020

...........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ موقه‌ده‌م خه‌سرۆ فارس ئه‌حمه‌د شاباز ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، موقه‌ده‌م خه‌سرۆ فارس ئه‌حمه‌د شاباز

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(عائیشه‌ برایم ئاغا)ـی هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

5ـی11ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د عه‌لی په‌كان ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د عه‌لی په‌كان

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری ئاینی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان مامۆستا مه‌لا(ئه‌حمه‌د عه‌لی په‌كان)مان پێگه‌یشت.

مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د عه‌لی په‌كان یه‌كێك له‌و مامۆستا ئاینیانه‌ بوو به‌بیری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی خزمه‌تی میلله‌ته‌كه‌ی و ئاینی پیرۆزی ئیسلامی كردووه‌، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د عه‌لی په‌كان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

5ـی11ـی2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.