قه‌ڵه‌وی ورگ و كۆبۆهوهی چه‌وری له ورگ ، یه‌كێكه له كێشه باوه‌كانی سه‌رده‌م به تایبه‌ت له خانمان دا كه گه‌وره بوونی ورگ و شۆڕبوونه‌وه‌ی پیست ده‌بێته هۆی بێزار بوونی خانمان و كێشه‌ی ته‌ندروستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه پێویسته پشتگوێ نه‌خرێت و به شێوازی زانستی چاره‌سه‌ر بكرێت .
هه‌شت هۆكاری زۆر گرنگ :
1 - خواردنی بڕێكی زۆر له خۆراك كه بڕێكی زیاتر له وزه‌ی پێویستی بۆ جه‌سته تێدا بێت ڕۆژانه ، بۆیه چه‌وری به ته‌دریج له له‌ش دا كۆ ده‌بێته‌وه له به‌شه جیاوازه‌كانی له‌ش ، یه‌كه‌م شوێنیش ناوچه‌ی ورگ و به‌شی خواره‌وه‌ی سكه . دوای ماوه‌یه‌ك له زۆر خواردن ، گه‌دده ڕادێت و ئه‌و كه‌سه هه‌ست به تێر بوون ناكات و ناچار بڕێكی زۆرتر خواردن ده‌خوات .
2 - جۆری خۆراك : ته‌نها بڕی خواردن كاریگه‌ری نیه ، به‌ڵكو جۆره‌كانی خۆراك زۆر ڕۆڵی هه‌یه و كۆمه‌ڵێك خۆراك ده‌بنه هۆی زیاد بوونی چه‌وری ورگ وه‌ك شیرینی ، سارده‌مه‌نی ، چه‌وری زۆر ، خواردنی سووركراوه ، خواردنه‌وه گازی و كحولیه‌كان ..، هتد .
3 -كه‌می جووڵه و سستی : له‌ش پێویستی به جووڵه‌ی زۆر و وه‌رزش هه‌یه بۆ زیاتر سووتانی چه‌وری ، ته‌مه‌ڵی و كه‌می جووڵه ده‌بێته هۆی هیواش كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مێتابۆلیزمی جه‌سته .
4 - ته‌مه‌ن : له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌نه‌وه پڕۆسه‌ی سووتانی چه‌وری قورس‌تر و هێواشتر ده‌بێت به تایبه‌ت دوای ته‌مه‌نی نائومێدی و وه‌ستانی سووڕی مانگانه ؛ به هۆی گۆڕانی هۆرمۆنه‌كانه‌وه ، له گه‌ڵ دابه‌زینی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین ، ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری زیاتر ده‌بێت .
5 - كه‌مخه‌ویی و شه‌ونخوونی : نه‌خه‌وتن به گوێره‌ی پێویست له شه‌ودا ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سووتانی چه‌وری و خاو بوونه‌وه‌ی میتابۆلیزم .
6 - سترێس و فشاری ده‌روونی .
7 - له كاتی دووگیانی و دوای مناڵ بوون : به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خواردنی ناته‌ندروست و شیرینی و چه‌وری زۆر بخورێت ، هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌ری مناڵ بوون ده‌بێته هۆی شۆڕ بوونه‌وه‌ی ورگ ، شیردانی سروشتی یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ئه‌دات .
8 - كۆنیشانه‌ی كیسی هێلكه‌دان .
بێگومان هۆكاری تر هه‌یه كه پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌ك تێك چوونی هۆرمۆنه‌كان و بۆماوه‌یی و به‌كارهێنانی هه‌ندێ ده‌رمان ،، هتد .
د. كامه‌ران ڕسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.