لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەڕاگەیاندراوێكدا چەند ڕێنماییەكی لەبارەی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد ئەو ڤاكسینە نابێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش.
ئەوەخراوەتەڕوو ئامانجی ئەو ڤاكسینە ڕاهێنانە بەسیستمی بەرگری لەش لەبارەی چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هەر نەخۆشیەك لەئایندە و كاریگەری لەسەر بەرگری لەش دروست ناكات دژی نەخۆشیەكانی تر و بەپێچەوانەوە توانای بەرگری زیاد دەكات.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردۆتەوە ئەنفلۆنزا و ڤایرۆسی كۆرۆنا دوو شتی جیاوازن، بەڵام هەردوو نەخۆشیەكە كۆئەندامی هەناسەدان دەگرنەوە و پێدەچێت هەردووكیان كاریگەی توند لەسەر كەسی تووشبوو دروست بكات ، بۆیە وەرگرتنی ڤاكسینی ئەنفلۆنزا كاریگەری لەسەر كەسی توشبوو بەكۆرۆنا كەمدەكاتەوە.
تەندروستی جیهانی ئەوەی ڕاگەیاندووە باشترە كارمەندانی بواری تەندروستی و بەساڵاچووان و ئەو توێژانەی مەترسیان لەسەرە ڤاكسینی ئەنفلۆنزا وەربگرن.
ژێدهر - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.