وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگهیاند: لەئەمڕۆوە دەستیان بەجێبەجێكرردنی فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ كردووە بۆ سزادانی شۆفێران بەنەبەستنی ماسك.
فازیڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: ئەمرۆ مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار دەست بەکاربوون بۆ جێبەجێکردنی بەیانی ژمارە 25ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی تایبەت بەرێنماییە تەندروستیەکان وخۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر گوتیشی: سزای ئەو کەسانە درا کە پابەندی بەستانی دەمامک نەبوون و سەرنشینیان لەگەڵ بوو وە شوفێریان دەکرد بەبڕی 50000 دینار.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر داوای خۆپارێزی لە هاووڵاتیان كردووە بەبەستنی ماسكێك كە نرخەكەی 50 دینارە و سزای نەبەستنیشی كە 50000 هەزار دینارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.