Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:37

ڕێگه‌ نادرێت چیتر کرێکاری بیانی بێنه‌ هه‌رێمی کوردستان

به‌مه‌به‌ستی زیاتر كردنی ده‌ستی كاری خۆماڵییه‌
كرێكاری بیانی
کوردستان TV
#8
100%

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان ڕێگری له‌ هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان بڕیاردرا به‌ ڕێگریكردن له‌ هاتنی كرێكاری بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ سه‌ر كاری ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و گه‌نجانمان.

سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تیان پێده‌درێت له‌ هه‌رێمی كوردستان سامان عاره‌ب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: ده‌ستی كاری خۆماڵی له‌سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان كه‌ لای ئێمه‌ مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرن جگه‌ له‌ كارمه‌ندی ته‌كنیكی ده‌بێت سه‌رجه‌م كارمه‌ند و كرێكارانیان خۆماڵی بێت.

له‌باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنه‌ چینییه‌كان كه‌ له‌ هه‌ولێر دروست ده‌كرێت به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌و پڕۆژه‌ی كه‌ وه‌به‌رهێنه‌ چینییه‌كان له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامی ده‌ده‌ن سوودێكی زۆری بۆ خستنه‌ سه‌ر كاری گه‌نجان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌بێت چونكه‌ پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كی خێراش كاره‌كانی دروستكردنی پڕۆژه‌كه‌ به‌كۆتا بێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.