تەندروستی عێراق هۆشداری دهدات و داوا لەهاووڵاتیان دەكات كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به جدی وهربگرن و رێژەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەوەرزی زستان ئهگهری زۆره لهم وهرزه زۆرتر بڵاوبێتهوه.
ئهمرۆ دووشهممه حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق رایگهیاند: لەئێستادا رێژەی چاكبوونەوە گەیشتۆتە 85% لەهەمان كاتدا ئاماری مردن رووی لەكەمبوونەوە كردووە و گەیشتۆتە 2.4%، گوتیشی: له ههمان كاتدا رێژهی تووشبوون زیادی كردووه دهبێت هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی گوتیشی: بۆیە پێویستە هاووڵاتیان پابەندبن بەرێنماییە تەندروستیەكان بەتایبەت كە دەچینە وەرزی زستانەوە ڕێژەی تووشبوون زیاد بكات ئەگەر هاووڵاتیان پابەند نەبن لەگەڵ ئەوەشدا عێراق هەماهەنگە لەگەڵ رێكخراوی تەندروست جیهانی بۆ دانانی نەخشەیەكی پێویست لەحاڵەتێكدا ئەگەر رێژەی توشبوون زیاد بكات.
وەزیری تەندروستی رایگەیاند: مانگی داهاتوو 30 سەنتەری تایبەت بە كۆرۆناو تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخاندەكرێت گوتیشی: لەگەڵ ئەم هەموو رێكارو گرتنەبەری رێوشوێنانەی وەزارەت چەند نەخۆشخانەیەكی بۆ تووشبووان تەرخانكردووە و پێداویستی تەندروستی بۆ دابین كردوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.