پێش هاتنی وەرزی زستان یٔەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکرد بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەیەکەم هەنگاویشدا یٔەمڕۆ چوار شەممە 14/10/2020 لە پارێزگای دهۆک دەستکرا بە دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان و سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکرا.
موحسین تەها، بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دهۆک بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: یٔەمساڵ نەوتی سپی ماڵان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو سەرەتا تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش دەکرێت یٔەگەر بڕی پێویست هات ناو شاریش دەگرێتەوە.
ڕاشیگەیاند: لەمڕۆوە دابەشکردنەکە دەستپێدەکات و بۆ هەر خێزانێک بڕی یەک بەرمیل نەوت بەبڕی 41 هەزار و 500 دینار دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە کوالێتی نەوتەکەش بەڕێوەبەری دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی دهۆک یٔاماژەی بەوەدا: نەوتەکە لە لایەن حکومەتی عێڕاقەوە هەناردەکراوە و باشترین جۆری نەوتە.
جێگەی یٔاماژەیە تەنیا پارێزگای دهۆک پێویستی بە 54 ملیۆن لیتر نەوتە یٔەمە لەکاتێکدایە بەغدا بۆ هەموو کوردستان بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوتی ناردووە و ماوەی سێ ساڵە حکومەتی عێڕاق بەشە نەوتی پێویستی هەرێمی کوردستانی نەناردووە بۆیە تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان دابەشکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.