سهرلهبهیانی ئهمرۆ شهممه 10-10-2020 شاعیر و شانۆكار و مێژوونووس مامۆستا ، عەلی عەبدوڵا سۆفی ناسراو بە (ع. ع. شەونم) لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ساڵی 1925 لە ههڵهبجه لە دایک بووە و خاوەنی سروودی (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە - بە تیشکی ئاگر ئەنوسم جەژنە پیرۆزه)یه، كه هاوكات دانهری ئاوازهكهشییهتی.
ع. ع. شەونم یەکێکە لە مامۆستا هەرە شارەزا و ئەدیب و شاعیرە بێ هاوتاکانی کورد،
یەکێکە لە مامۆستا بەتواناکانی بواری پەروەردە وفێرکردن.
شەونم تەنها شاعیر نەبووە کەسێکی دەنگ خۆش و ئاواز دانەر و شێوەکار و خۆشنووس و مێژوونووس و شارەزابووە لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی.
دەرچووی خانەى مامۆستایانى بەغدایە یەکەم بەرهەمی نوسینی لە ساڵی 1943 لە گۆڤاری گەلاوێژ بلاوبۆتەوە.
هاوکات، خاوەنی 4 کتێبە لە بواری ئەدەبی کوردیدا، لە بەتایبەت شیعر و مەتەڵی کوردەواریدا و خاوەنی چەن...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.