Erbil 3°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 07:49

نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 42 دۆلار و 18 سه‌نت

کوردستان TV
100%

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤١ دۆلار و ٢٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٢ دۆلار و ٦٥ سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٨ی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ به‌ رێژه‌ی سه‌دا ١،١٠ دابه‌زی و گه‌یشته‌ ٤٢ دۆلار و ١٨ سه‌نت.

له‌ هه‌مان كاتدا به‌رمیلێك نه‌وتی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٤٠ دۆلار و ١١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

چاكبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ په‌تای كۆرۆنا و ده‌رچوونی له‌ نه‌خۆشخانه‌، وای كرد نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ وه‌ستاندنی پاكێجی پشتیوانی كه‌ چه‌ندین مانگه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكرات مشتومڕی له‌سه‌ر ده‌كات، جارێكی دیكه‌ بووه‌وه‌ هۆی دابه‌زینی نرخه‌كان.

به‌گوێره‌ی گریمانه‌كانی ئه‌نستیتۆی نه‌وتی ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو یه‌ده‌گه‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاته‌ ٩٥١ هه‌زار به‌رمیل زیادی كردووه‌. له‌ كاتێكدا وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیاد بكات، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی دابه‌زینی نرخی ئه‌و سووته‌مه‌نییه‌یه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی مانگرتنه‌كانی نه‌رویج، به‌رهه‌مهێنان له‌ هه‌ندێك كه‌رتدا وه‌ستاوه‌، هه‌روه‌ها زریانی كه‌نداوی مه‌كسیك كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی سه‌ر ده‌ریای ناچار كردووه‌ كۆمپانیاكان چۆڵ بكه‌ن و ئه‌مانه‌ش هۆكاری دیكه‌ی دابه‌زینی نرخه‌كانن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.