Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:32

نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر دانیێل گالانی کۆلۆمبی تۆمارکرد

له‌پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی
کوردستان TV
100%

له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی و له‌ قۆناغی سێیه‌می ئاستی پیاواندا، نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ دانیێل گالانی كۆلۆمبی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی چواره‌م

 دیۆكۆڤیچ هه‌رسێ كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ ئاسانی و به‌ ئه‌نجامی شه‌ش سفر، شه‌ش سێ، شه‌ش دوو به‌ سوودی خۆی ته‌واوكردو له‌ قۆناغی داهاتووش ڕووبه‌ڕووی كاران خاشانۆڤی ڕوسی ده‌بێته‌وه

 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، یاریزانی لاوی ئه‌ڵمانی، دانیێل ئه‌لتمایه‌ری پۆلێنكراوی سه‌دوهه‌شتاوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ماتیۆ بێرتینی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م و له‌م قۆناغه‌ش یاری له‌گه‌ڵ پابلۆ كارینۆ بوستای ئیسپانی ده‌كات 

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.