باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا كرد، خوالێخۆشبوو یه‌كێك له پێشمه‌رگه قاره‌مان و دڵسۆزه‌كانی رێبازی كوردایه‌تی بوو، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و هه‌ڵگری مه‌دالیای بارزانیی(نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا)مان پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا یه‌كێك له پێشمه‌رگه قاره‌مان و دڵسۆزه‌كانی رێبازی كوردایه‌تی بوو.
به‌م بۆنه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌ی و خزم و كه‌سوكاری و هاوه‌ڵانی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو نایف عه‌بدولقادر مسته‌فا به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به ئێوه و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
3ـی10ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.