Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:14

وورده‌کاری گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران به‌کرێگیراو له‌ رێگای تورکیاوه‌ بۆ ئازه‌ربایجان ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیا وورده‌كاری گواستنه‌وه‌ی هه‌زاران به‌كرێگیراوی سووری له‌ رێگای توركیاوه‌ بۆ ئازه‌ربایجان ئاشكرا كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ ئیدلیب گواستویه‌تییه‌وه‌ ، كه‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كان و نێوه‌ندگیره‌كان وا‌خۆیان پیشان داوه‌ كه‌ نوێنه‌ری كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانن و هه‌لی كاریان بۆ پاراستنی بنكه‌ چاودێرییه‌كان و كۆمپانیاكانی نه‌وت و گاز له‌ ئازه‌ربایجان بۆ ماوه‌ی سێ تا شه‌ش مانگ خستۆته‌ روو.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ توركه‌كان به‌و چه‌كدارانه‌یان راگه‌یاندووه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا 10 هه‌زار لیره‌ی توركی یان پێده‌ده‌ن كه‌ ده‌كاته‌ 1200 دۆلاری ئه‌مریكی،كه‌ ئه‌مه‌ش بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆره‌ بۆ سوورییه‌كان كه‌ ساڵانێكه‌ گیرۆده‌ی جه‌نگ و هه‌ژاری بوونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌كردنی چه‌كدارانی سوریا بۆ ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن توركیاوه‌، مایك پۆمپه‌یۆ ،وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ هه‌ینی گوتی: ده‌بێ ئه‌م پرسیاره‌ له‌سه‌رۆكی توركیا بكرێت كه‌ بۆچی بڕیارێكی له‌م شێوه‌یه‌ی داوه‌و هیوادارم وا نه‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.