یاریزانی ڕوسی ئه‌ندرێ ڕوبلێڤ گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان، له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا
ڕوبلێڤی پۆلێنكراوی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له ڕۆبێرتۆ باوتیستا ئاگوتی ئیسپانی و پۆلێنكراوی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش دوو، حه‌وت پێنج بوو
له قۆناغی پێش كۆتایدا، ڕوبلێڤ ڕووبه‌ڕووی كاسپێر ڕودی نۆروێژی و پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چاره‌گی كۆتایدا، به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئوگۆ هومبێرتی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی چلودووهمی ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه حه‌وت پێنج، سێ شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.