به‌هۆی دره‌نگ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكییه‌وه به‌ندكراوێكی كورد كه شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی هه‌بوو، هه‌روه‌ها حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، له به‌ندینخانه‌ی شاری ته‌ورێز گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردووه كه ڕۆژی 18ی 9ی 2020 به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی "ئیسماعیل موسته‌خدیم" كه به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له به‌ندینخانه‌ی ته‌ورێز حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دره‌نگ ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
شایه‌نی باسه ئه‌و به‌ندكراوه كورده ماوه‌ی 12 ساڵه زیندانی كراوه و له‌ماوه‌ی زیندانیكردنیشیدا تووشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی هه‌نگاویش بنەماڵەی موستەخدێم توانیبوویان کە ڕه‌زامه‌ندی بنەماڵەی کوژراو وەرگرن و لە بڕیاربوو کە لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا ناوبراو لە بەندیخانە ئازاد بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.