مه‌ولان حه‌مه‌ده‌مین
(بۆ پرسیاری ساده وه‌ڵامی ئاڵۆز هه‌ڵده‌بژێرین ، پرسیارێكی ساده‌و ده‌یان وه‌ڵامی ئاڵۆز بۆ شانۆی نه‌ته‌وه‌یی ئایا ؟ شانۆی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه پێی بووترێت شانۆی كوردی؟
سه‌ره‌تائه‌گه‌ر شانۆی كوردیمان هه‌بێت ، پێویست نیه خۆمان به‌یانی بوونی بده‌ین؟! چجای ئه‌وه‌ی نه‌مان بێت !! هونه‌رمه‌ندانمان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌ن به‌بڵندگۆ قسه‌بكه‌ن چۆن ده‌توانن بڵێن شانۆی كوردی یان نه‌ته‌وه‌ییمان نیه كه هه‌قی ئه‌م به‌یانه‌یان نیه؟… میلله‌تان ناڵێن شانۆی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ، به‌ڵكو به‌شانۆی ئێمه ناوی ده‌به‌ن ، به‌ڵام چونكه له نمایشه شانۆكانیان ئێمه نین ئه‌وانن.. باس و بابه‌ت ئه‌وانن نه‌ك ئێمه ، به ئێمه‌ی ئه‌وان ناوی نابه‌ین به‌ڵكو ده‌ڵێین شانۆێ ئێرانی ، ئێران تێدا به‌دی ده‌كرێت .
كورد به‌م ئاسته نادیار و سه‌رابیه‌ی كه‌وا وه‌رگری ده‌قاوده‌قی گه‌لانه ، نه‌ته‌وه‌ی تر له شانۆكانماندا ئاماده‌ن ، له‌به‌رئه‌وه ، ئێمه وه‌ك هزر و كێشه و بابه‌ت و بوون نابینێت ، چۆن به شانۆی كۆپی یوتوب و ده‌قه دزراوو سواوه‌كانی خۆیان كه‌وا لای ئێمه كاری دووباره و چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت …. بڵێت( شانۆی كوردی) كه كورد تێیدا بونی( عه‌قلی و كه‌لتوری ) تێدا نه‌بێت به‌هۆیه‌وه گه‌ڵان پێی ئاشنا بن؟!!
له ووڵاتان كار له‌سه‌ر ده‌قه‌كۆنه‌كانیان بكه‌ن مایه‌ی شانازی نه‌ته‌وه‌كه‌یانه ، پاراستنی كه‌لتوری ئه‌ده‌بی خۆیانه ، به‌ڵام ئه‌م كاره بۆ ئێمه مانا و گرنگی یه‌كه‌ی چیه؟؟. نازانم!! به‌ڵام به بێ بوونی ئه‌ده‌ب وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یكه‌ری شانۆ باس له‌شانۆی نه‌ته‌وه‌ییمان بكه‌ین ته‌نیا گوزارشته له بێ ئه‌ده‌بیمان و بێ توانای خولقاندنی ده‌قی نوێی هه‌ڵگری بابه‌ت و ناوه‌رۆك و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه وه‌ك به‌شێك له ئه‌ده‌بی شانۆ ، ئه‌گینا با پاشخانێكی ئه‌ده‌بی چاكمان هه‌بێت توانای به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی نمایشی هه‌بێت كه‌وا بونیاتنرابێت له سه‌ر كێشه فیكریه‌كان . ناكرێت بیرمان بچێته‌وه ده‌یان كێشه‌ی فیكری گه‌وره‌مان هه‌یه بۆته بابه‌تی جیهانی … پاشكه‌وتوویه‌كه‌مان له ڕوی فیكر بۆته بابه‌تێكی نێونه‌ته‌وه‌یی.
له‌دونیا دا میدیای جیهانی دێن ڕاپۆرت و به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئێمه به كێشه ، دوعای قوربانی جیاوازی ئاین ده‌ناسن ئێمه به شێخ زانای ژیان كوژ ی توندڕه‌وی ئاین ده‌ناسن ، ئێمه به كلتوری شه‌ڕی برا كوژی ده‌ناسن ، هیچ كامیان له‌م كێشانه بابه‌تی شه‌ڕیان پاره و نه‌وت نه‌بووه‌و دوعا له‌سه‌ر نه‌وت نه‌كوژرا شه‌ڕی براكوژی له‌سه‌ر كركوك نه‌بوو كوشتنی خه‌لك له‌لایه‌ن شێخ زانا له‌سه‌ر پاره نه‌بوو ئه‌مانه كێشه‌ی فیكری بوون به هزری دواكه‌وتووی سه‌ده‌یه‌ك به‌رله‌ئێستا بیریان ده‌كرده‌وه‌و ده‌ژیان ، بۆیه ژیانیان كوشت و ئاینه‌كان له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌وتنه‌وه جیاوازی بیر‌و بۆچوون بریاری له‌سه‌ر مان و نه‌مانی خه‌لك ده‌دا بۆ ئه‌م بابه‌ته هزریانه‌ی خۆمان به‌ڕاستی كاری ڕژد و باشمان نه‌كردووه تا بگاته ئاستی بنبڕ و گۆڕانی كلتوری ، هه‌ر ئه‌م مرۆڤانه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات شه‌ڕ ی براكوژی ئاین و ڕه‌گه‌زی ناكه‌ن !! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانی تری ، ووڵاتان كاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه كردووه بۆیه له په‌ناهه‌نده‌ییدا كوردانی ووڵاتان كێشه‌ی ئاین و مزهه‌ب و كلتوریان نامێنێت!!
ئه‌گینا بۆچی ئاین ڕێگر بێت له خۆشه‌ویستی ؟ بۆچی ڕێگربێت له ژیانكردن قبوڵ كردنی یه‌كتر ؟ به‌جیاوازیه فیكریه‌كانه‌وه كار له‌سه‌ر كێشه‌كانی خۆمان بكرێت كه‌وا كاری ئێمه‌یه نه‌مانكردوه با پڕۆژه هونه‌ریه‌كانمان بارگاوی بێت به‌ڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی داب و نه‌ریته نه‌خوازراو وناحه‌زه‌كانمان كه‌وا دژه ژیانن با هه‌ڵگری پرسیاری هزری بێت ڕه‌وه‌و گۆڕانی مۆدێرنه ی ژیان عه‌قل تاو بدات ئه‌مه له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ر په‌یكه‌رێكی ئه‌ده‌بی بێت ، وه‌ك ده‌قێكی شانۆیی ، یاشیعر یا ڕۆمان ، كه‌وا بناغه‌كان بۆ هه‌ر ووڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه !! مادام تۆ به‌كاریده‌خه‌ی بۆده‌ڕبڕینی پرسیاره‌كانی ، خۆت و كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت ،ئه‌وا.. شانۆی نه‌ته‌وه‌ییه.
چونكێ ئه‌وسا تۆ له‌بڕی نه‌ته‌وه‌یه‌ك قسه ده‌كه‌یت ، كێشه و گرفتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌خه‌یته ڕوو ، هه‌میشه ئه‌و شانۆ گه‌ورانه‌ی كه من بینیومن و هاتونه‌ته كوردستان وه‌ك (رۆهه‌ر ) و چه‌ندانیتر گه‌وره‌یی بارسته‌یان ، بریتیه له‌گه‌وره‌یی بیركردنه‌وه‌و هه‌ستكردن به كێشه جیهانیه‌كان بۆیه هه‌میشه گه‌وره‌تر له ده‌ق و نووسه‌ر خۆیان ده‌بیننه‌وه له‌به‌رامبه‌ر كێشه گه‌وره‌كانی جیهاندا و بوونی ئه‌م تێگه‌یشتنه وا ده‌كات نه‌بوونی نووسه‌ر و ده‌ق نه‌بێته كێشه به پێی بیروو بۆچون و پڕۆژه‌كه‌یان ، چه‌ندان ده‌ق تێكه‌ڵكێشی فیكری خۆیان ده‌كه‌ن تا ده‌بێت به‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت به‌ڵام ئێمه هه‌میشه بچووكی خۆمان له‌ژێرگه‌وره‌یی نووسه‌ره‌كان ده‌شارینه‌وه بۆیه گه‌ورره نابین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.