Erbil 18°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:56

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی له‌ پارێزگای هەولێر: کوردستان پێشمەرگە و باوەڕدارێکی ڕاستەقینەی کوردایەتی و پارتایەتی لە دەستدا

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند: بەداخ و پەژارەیەکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و دەنگ زووڵاڵی شۆڕش و بەرخودان . هەڤاڵ بارزانی مەلا خالید مان پێگەیشت.

ڕاشیگه‌یاند: هەڤاڵ بارزان هەموو ژیانی بەخشی بە ئازادی خاکی کوردستان و لەم پێناوە ئاوارەیی و دەربەدەری و ئازاری زۆری چەشت . بارزانی مەلا خالید پێشمەرگە و کادریری بەتونای ڕاگەیاندن و دەنگی شۆرش بوو دەروێشێکی وەفادار و بە ئەمەکی ڕێبازی بارزانی بوو .

لەم بۆنە خەمناکەدا سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ بارزان و تەواوی دۆستان و هەڤاڵانمان دەکەین . بە کۆچی دوایی هەڤاڵ بارزان کوردستان پێشمەرگە و باوەڕدارێکی ڕاستەقینەی کوردایەتی و پارتایەتی لە دەستدا . لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە هەڤاڵ بارزان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێ و ئەمە دوا کۆست و ناخۆشی بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ بارزانی مەلا خالید بێت .

إنا للە وإنا اليه راجعون

پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.