کۆمپانیایهكی چینی رایگەیاند: له كۆتایی ئەمساڵ، ڤاکیسنی دژە کۆرۆنا کە له‌م وڵاته به‌رهه‌م هاتووه دەیخاتە بازاڕەوە.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه لیو جینگ چن سەرۆكی كۆمپانیای نیشتمانی چین بڵاویكردەوە له كۆتایی ئەمساڵ ڤاكسینی كۆرۆنا لەبازاڕەكان بەردەست دەبێت، لەچوارچێوەی ئەو كێبڕكێ نێودەوڵەتیەی بەرێوەدەچێت بۆ دۆزینەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا و دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە.
سه‌رۆكی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: بۆ پیشەسازی دەرمان سینۆ فارم ئاماژەی بەوەكرد نرخی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا سەد و چل دۆلار دەبێت و لەرێگەی دوو ژەمەوە لەماوەی بیست و هەشت رۆژدا وەردەگیرێت.
كۆڤید ١٩ ناسراوه به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری ووهانی چین لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ سه‌ری هه‌ڵدا، ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیهانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.