بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەروێش محەمەد سەفتی
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەر و خەباتکار خوالێخۆشبوو (دەروێش محەمەد سەفتی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەر و نیشتمان پەروەرەکەتان و كەسوكار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٩ـی٨ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.