باره‌گای بارزانی له چوار برووسكه‌دا، سه‌ره‌خۆشی له خانەوادەی جەواد فەرەج جومعە و خاتوو پەیمان تەها ئۆمەر مام شێخ و خانه‌واده‌ی حه‌ننا شابو به‌ترس عسمه‌ت و خانه‌واده‌ی ره‌شید ئاغای خه‌یلانی ده‌كات؛ ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانەوادەی جەواد فەرەج جومعە ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
خانەوادەی بەڕێزی جەواد فەرەج جومعە
به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کاک جەواد فەرەج جومعەمان پێ گەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری خه‌متانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی ئەو هەڤاڵەمان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خاتوو پەیمان تەها ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز خاتوو پەیمان تەها ئۆمەر مام شێخ، ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له بەڕێزتان و خانه‌واده و کەسوکارتان ده‌که‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان دەزانین.
له خودای گه‌وره داواکارین گیانی باوکی کۆچکردووتان بخاتە به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی و سەبر و دڵنەواییتان پێ ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی حه‌ننا شابو به‌ترس عسمه‌ت ده‌کات
به‌ناوی خودای میهره‌بان و به‌خشنده
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حه‌ننا شابو به‌ترس عسمه‌ت،
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی(حه‌ننا شابو به‌ترس عسمه‌ت)مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێز و نبشتیمانپهروهرهکهتان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی ره‌شید ئاغای خه‌یلانی ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی ره‌شید ئاغای خه‌یلانی،
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(ئامینه شێخ حه‌سه‌ن)هاوژینی خوالێخۆشبوو(ره‌شید ئاغای خه‌یلانی) و دایکی شه‌هید(قادر)مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێز و نبشتیمانپهروهرهکهتان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
۳ـی ٨ـی ۲۰۲۰
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.