بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی كەمال تاهیر عوزێر،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی گەورەی كاكەیی و كەسایەتی دیاری شاری خانەقین و گەرمیان(كەمال تاهیر عوزێر)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی ئێوە و خزم و دۆستانی كاكەیی دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو(كەمال تاهیر عوزێر) بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
28ـی7ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.