له دوو بروسكه‌دا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانەوادەی حەمەی حاجی ڕەشید موبڕەیی و حه‌پسه محه‌مه‌د ئه‌مین مراد ده‌کات.
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
خانەوادەی بەڕێزی حەمەی حاجی ڕەشید موبڕەیی
به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و تێکۆشەر و خێرخوازی سلێمانی و شارباژێڕ و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی و ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول لە پارێزگای سلێمانی، کاک حەمەی حاجی ڕەشید موبڕەیی مان پێ گەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری خه‌متانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی ئەو هەڤاڵەمان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
هه‌روه‌ها، باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی حه‌پسه محه‌مه‌د ئه‌مین مراد ده‌کات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حه‌پسه محه‌مه‌د ئه‌مین مراد،
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(حه‌پسه محه‌مه‌د ئه‌مین مراد)مان پێگه‌یشت.
سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌ڕێزه‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
۲۷ـی ۷ـی ۲٠۲٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.