ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاوی كرده‌وه به‌یانى ئه‌مرۆ له شارۆچكه‌ی موت سه‌ربه پارێزگای مێرسین، پاسێك كه ژمارەیەک سه‌ربازی هه‌ڵگرتبوو وه‌رگه‌ڕاوه.
ئاژانسه‌كه ده‌شڵێت به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، رووداوه‌كه له ناوچه‌ی زهیتینلیك له‌سه‌ر رێگای موت-كارامان روویداوه.
ئاژانسی ئانادۆڵۆ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوا به دوای رووداوه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن و تیمی ئاگركوژێنه‌وه، ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراون
به‌پێی هه‌واڵ و سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵی جیهانى له‌و رووداوه‌دا ، 5 سەربازی تورکیا لە مێرسین گیانیان لەدەستدا و 10 دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.