بەشێك لە جووتیارانی سنوری شێخان گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە چوارڕێیانی کەلەکچی سازکرد.
بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆی رۆفیا، بەشێك لە جووتیارانی سنوری شێخان و ئاکرێ و بەردەرەش گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان لە چوارڕێیانی کەلەکچی سازکرد.
ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکە ڕێگای سەرەکی هەولێر بۆ دهۆکیان داخستووە و داوا دەکەن حکومەتی عێراق بە زووترین کات دەرگای ئەو سایلۆیە بەڕووی جوتیارانی هەر سێ قەزاکانی شێخان و ئاکرێ و بەردەرەش بکاتەوە، چونکە ماوەی زیاتر لە مانگێکە کارەکانی ئەو سایلۆیە تەواو بووە، بە ئەنقەست دەرگای ئەو سایلۆیە ناکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.