Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 16:56

کارگەیەک لە تورکیا تەقییەوە

دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 73 کەسی دیکەش بریندار بوون
کوردستان TV
#13
100%

بەھۆکارێکی نادیار تەقینەوە لە کارگەیەکی یاریی ئاگرین لە ناوچەی یوکاریچاڵجا لە شارۆچکەی ھەندەک رووی داوە.


ئەمڕۆ هەینى، کارگەیەک لە تورکیا تەقییەوە  و میدیاکانى ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنن کە ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ دووری (50) كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ جیا جیاكانی شارۆچكه‌كه‌ بیستراوه‌.

دەنگی تەقینەوەکە لە دووری 50 کیلۆمەتر لە ناوچە جیا جیاکانی شارۆچکەکە بیستراوە. دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆری ھاووڵاتییان ھاتوونەتە دەرەوە لە ماڵەکانیان.

ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

ھەروەھا وەزیری تەندروستی تورکیا روونکردنەوەیەکی لە بارەی ئەو تەقینەوەیەی لە  شارۆچکەی خەندەقی سەر بە شاری ساکاریا روویدا، بڵاوکردەوە.

کۆجا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "تەقینەوەکە لە کارگەیەکی یاری ئاگرین لە شارۆچکەی خەندەقی سەر بە پارێزگای ساکاریا روویداوە، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٣ کەسی دیکەش بریندار بوون، ٨٥ ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و دوو کۆپتەری ئەمبوڵانس نێردراونەتە شوێنی رووداوەکە".

کۆجا باسی لەوەش کردوە کە لەسەر فەرمانی سەرکۆمار رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە نزیکەوە چاودێری ھەموو بەرەوپێشچوونەکانی تایبەت بە تەقینەوەکە دەکەن.

ئه‌نادۆڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.