Erbil 31°C سێشەممە 20 تشرینی یەکەم 12:47

کەشناسیی هەرێم: سبەی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە دەستپێدەکات

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبرووسکە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی ئەمڕۆ لە نێوان نیمچەهەور و پەڵەهەوردا دەبێت، هاوکات پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە دوێنێ و لە هەندێک ناوچەش 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی چوارشەممە 21ی تشرینی یەکەم، بە پێی پێشبنیەکانی کەشناسی، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەک دەگاتە ناوچەکە و سەرەتا لە ناوچە سنوورییەکان بە نمەباران و هەورەبروسکە لەناکاو دەستپێدەکات. پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و ئێوارەدا بازنەی نمەبارانەکە فراوان دەبێت بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر و بەشێک لە ئیدارەی سۆران.

کەشناسیی هەرێم ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر دەبێت بە بارانبارین و هەورەبروسکەی بەردەوام و چالاک.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
 

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سێشەممە چوارشەممە
هەولێر 29 30
سلێمانی 28 29
دهۆک 28 29
هەڵەبجە 30 31
پیرمام 25 27
چەمچەماڵ 29 30
گەرمیان 33 34
زاخۆ 29 30
ئاکرێ 29 31
حاجی ئۆمەران 23 25

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.