Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:34

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی حەسەن ساڵح ئاغا ڕۆستەم خان ده‌کات

لەو کۆستە گەورەیەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان ده‌که‌ین
کوردستان TV
100%

 له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ له‌ خانەوادەی حەسەن ساڵح ئاغا ڕۆستەم خان ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لەو کۆستە گەورەیەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

خانەوادەی بەڕێزی حەسەن ساڵح ئاغا ڕۆستەم خان

‌به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پارلەمانتاری پێشوو و فەرماندەی پێشمەرگە و کەسایەتیی دیار و خۆشەویستی سنوری گەرمیان و دڵسۆزی ڕێبازی بارزانی،

کاک حەسەن ساڵح ئاغا ڕۆستەم خان ـ مان پێ گەیشت.

لەو کۆستە گەورەیەدا پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌وادە تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.

لە خودای گەورە داواکارین گیانی ئەو هەڤاڵەمان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

٢ـی٧ـی٢٠٢٠

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.