هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی ، تووشی په‌تای كۆرۆنا بوو، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.
هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسى له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپاتی كردۆته‌وه ،كه ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره، له ماڵه‌كه‌ی خۆی ، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خۆی كه‌ره‌نتین كردوه.
شایانی باسه تائێستا چه‌ندین هونه‌رمه‌ند له سه‌ر ئاستی جیهان و له كوردستانیش توشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ، هه‌ندێكیان به‌وپه‌تایه گیانیان له ده‌ستداوه له هه‌مان كاتیش‌دا زۆریشیان چاك بوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.