سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن توركیای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی جیهادییه‌كان ڕه‌وانه‌ی لیبیا ده‌كات و گوتی : ئه‌نقه‌ره ڕۆڵێكی تاوانكاری له لیبیادا ده‌گێڕێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پێم وایه ئه‌مه به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویی و تاوانكاریی وڵاتێكه كه خۆی به ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ده‌زانێت.
گوتیشی : توركیا جیهادییه‌كانی سوریا به ژماره‌یه‌كی زۆر ڕه‌وانه‌ی لیبیا ده‌كات.
له‌م هه‌فتانه‌ی ڕابردوودا توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر و فراوانتر به‌شداریكرد له ململانێ ناوخۆییه‌كانی لیبیادا به‌جۆرێك پشتیوانی ئاسمانی بۆ هێزه‌كانی حكومه‌تی لیبیا ته‌رخانكرد و چه‌ك و چه‌كداری سوریی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته كرد بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا به ڕابه‌رایه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر.
شایانی باسه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی لیبیا و باكووری سوریا و گه‌ڕان به‌دوای سوته‌مه‌نیدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن توركیاوه تێكچوون و فه‌ڕه‌نسا به به‌رده‌وامی ڕه‌خنه له پشتیوانیه‌كانی توركیا ده‌گرێت بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی لیبیا.
ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.