Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 10:58

کازمى: هیچ دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکى عێراق قبووڵ ناکەین

كازمى: عێراق هەوڵ دەدات سنووری دەرەوەی توند بكات
کوردستان TV
100%

ئەم ئێوارەیە كازمی لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسانی بەغدا ئاماژەی بەوە داوە كە حكوومەتی عێراق هەوڵ دەدات سنووری دەرەوەی توند بكات و ڕێگەش بە هیچ كەسێك نادات هەڕەشە لە عێراق بكات.


ئەم لێدوانەی كازمی هاوكاتە لەگەڵ زنجیرە هێرشەكانی ئەم چەند رۆژەی توركیا بۆ سەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەك و كۆكردنەوەی هێزەكانی سوپای ئێرانیش لەسەر سنوورەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەكی تر.


سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها گوتبووی كە دەستدرێژییە دەرەكییەكان بۆ سەر عێراق رەت دەەكاتەوە و ڕێگە نادات هیچ كەسێك هەڕەشەی لەناوبردنی دەوڵەتی عێراق بكات.


هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە كە عێراق وڵاتێكی پەراوێز نییە، بەڵكو داهاتووەكەی لە هەموو شتێك گرنگترە و هیچ دەستدرێژییەك بۆ سەر خاكەكەی قبووڵ ناكەين.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.