Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 18:07

شوێنه‌واری که‌نده‌ کۆخ

کەندە کۆخ هاتیمە ڕۆخ ببەی کۆخ
کوردستان TV
100%

شوێنه‌واری كه‌نده‌ كۆخ ، دەکەوێتە ڕۆژهه‌ڵاتی ڕواندزی کۆن(كاولۆكان) لەخوارووی قوتابخانەی( کۆن) كه‌ندێك هه‌یە، ئەو كه‌نده‌ ڕەنگە ساڵانێکی زۆر به‌هۆی دیاردەکانی جیۆلۆجی (جوگرافی) ئاوی به‌فرو باران بووبێ، وای کردبێت، کاریگەریی لەسەر ئەم شاخە دروست کردبێت و دەرچەیەک(بۆشاییەک) لەناوەڕاستی پارچە شاخەکە دروست بێت، کە پێی دەڵێن: (کەندە کۆخ).

 لە ڕابردوو و ئێستاش، ئەم پارچە شاخە وەکو چارەسەری نەخۆشی، (کۆکە ڕەشە) خەڵک لە ناوەوە و دەرەوە دەهاتن و دێن، ئەوانەی کۆکەیان هەبووە،ناوەکەشی هەر لەوەوە هاتووە ناوی کەندە (کۆخ)ی هەڵگرتووە،  بەوەی من گوێم لێبووە، دەیان وت" نەخۆشەکە حەوت جار لەناو ئەو دەرچەییە، (بۆشاییە)دەهات و دەچوو، ئەم ڕستەیەشیان  دەوت. (کەندە کۆخ هاتیمە ڕۆخ ببەی کۆخ). لەکۆتاییەکەشدا کیسەیەک چوکلێت یان شەکرۆکە یان پارە...، لەسەر پارچە شاخەکەیان دادەنا، بۆ ڕێبواران و منداڵان، بەبێ شک چاک بوونەوەی ئەم نەخۆشە، لەو پەتاییە، لەلای خودای گەورە بووە، بەتایبەتیی دڵخۆش کردنی دڵی منداڵان و ڕێبواران. 

ktv

 ئا/ Samoan Aziz

كوردستان TV

مێژوو

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.