Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 05:38

مه‌کته‌بی سیاسی پارتی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی میر کامیران خەیری بەگ ده‌کات

كەسایەتیەكی ناسراو و كۆمەڵایەتی و ئایینی دیار بووە
کوردستان TV
100%

بەڕێزان/ خانەوادەی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر(میر كامیران خەیری بەگ)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی تێكۆشەری ئێزدیان(میر كامیران خەیری بەگ) بریکاری میری ئێزیدیان بۆ كاروباری ئایینی- مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس و كاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵەكەتان و میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی باڵای روحانی و خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(میر كامیران خەیری بەگ) كەسایەتیەكی ناسراو و كۆمەڵایەتی و ئایینی دیار بووە، هەروەها وەك شارەزایەکی یاسایی ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بووە لەسەر لیستی كوردستانی و، خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بووە لە داكۆكیكردن لە مافی گەلی كوردستان بەگشتی و ئێزدیاتی بەتایبەتی..

دووبارە هاوخەمیی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای  كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...
 
مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.