Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:10

سه‌رۆکایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وە‌و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستان که‌ره‌نتین کرا

دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%

دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ یه‌كێكیان دادوه‌ره‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمییز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆیه‌ بڕیار درا به‌ كه‌ره‌نتین كردنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان(تمییز) و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له‌ رێكه‌وتی 14/6/2020.

وێرای داواكاریی بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك به‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، هیوای چاكبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌و سه‌رجه‌م تووشبووانی كۆرۆنا ده‌خوازین و هاووڵاتیان وڵاته‌كه‌مان پارێزراو بن.

راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان 14/6/2020

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.