باری تەندروستی هونەرمەندی میللی ناسراوی کورد، مەحمود محەمەد ناجێگیرەو جەڵتەی دەماغ لێیداوه، له نهخۆشخانه خهوێندراوه.
بهڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری سلێمانی دهڵێت "هیوای چاکبونەوە دەخوازم بۆ برای بەڕێزم کاک محمود محمد، ئیستا باری تهندروستی ناجێگیره.
هەروەها دهڵێت " کاک مەحمود یەکێکە لە دەنگە هەرە بەسۆزو ڕەسەنەکان، خزمەتێکی زۆری بە هونەری گۆرانی و خەڵکی کوردستان کردوە".
مەحمود محەمەد فەرەج، هونەرمەندێكی میللـی شاری سلێمانییە و تەمەنی 61 ساڵە و ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەری گۆرانی وتن بەردەوامە و چەندین ئەلبومی گۆرانی هەیە و هونەرمەندێكی دیار و خۆشەویستە ناو هاوڵاتیان و هونەرمەندانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.