ئاژانسی ئه‌سۆشێتدپرێس ڕایگه‌یاند كه ئێران ئه‌ندامێكی پیشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكای ئازاد كرد كه له ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده‌وه له تاران ده‌ست به‌سه‌ربوو.
ئاژانسه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه ئێران مایكل وایت ئه‌ندامی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكای ئازاد كرد كه دوو ساڵ ده‌بێت له ئێران ده‌ست به‌سه‌ره.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه مایكل وایت سواری فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به سویسرا بووه له‌كاتێكدا براین هۆك نێرده‌ی تایبه‌ت به كاروباری ئێران له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ پزیشكێكدا به‌ره‌و شاری زیوریخ به‌ڕێ كه‌وتن تا ئازادكراوه‌كه ببینن.
لای خۆیه‌وه دایكی وایت دووپاتی كرده‌وه كه كوڕه‌كه‌ی ئازادكراوهو به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ڕێ كه‌وتووه. ئه‌سۆشێتدپرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ئازادكردنی وایت له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكدا بوو كه ئازادكردنی سیرۆس ئه‌سغه‌ری توێژه‌رو ئه‌كادیمی ئێرانی ده‌گرێته‌وه كه پاش ئازادكردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گه‌ڕایه‌وه ئێران.
هه‌ڵبه‌ت وایت له سه‌ردانێكیدا بۆ ئێران له ساڵی دوو هه‌زارو هه‌ژده به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری نهێنی له ئینته‌رنێت و سووكایه‌تی كردن به ڕێبه‌ری باڵای ئێران ده‌ستگیر كرا‌و ماوه‌ی ده ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.