Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:36

جۆرج فلۆید لەسەر دیوارە روخاوەکانى ئیدلب هەناسە هەڵدەکێشێت

وێنەى جۆرج فلۆيد لە سەر ديوارى خانوويەكى رووخاو لە ئيدلب كێشرا
کوردستان TV
100%

لە ئيدلب وينەى جۆرج فلۆيد ئەو هاووڵاتييە رەشپێستەى كە لەلايەن پۆليسى ئەمريكاوە خنكێندرا، لەسەر ديوارى ماڵێك نەخشێندرا.

عەزيز ئەسمەر تەمەن ٣٦ ساڵان، هاوولاتييەكى سوورييە و لە شارۆچكەى بيننيش لە ئيدلب دەژى و هونەرمەندێكى گرافيكە، لە رێگەى نەخشاندنى وێنەى جۆرج فلۆيد لەسەر ديوارى خانوويەكى رووخاو نازناوى پەيداكرد.

ئەسمەر، لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو، سەركۆنەى ئەو رەفتارە رەگەزپەرستييانەى كە لە دژى هاووڵاتیيانى رەشپێست لە ئەمريكا لە هەڵكشاندايە و جەختى لەوە كردەوە كە بۆ دەربڕينى پاڵپشتى ئەو وێنەيەى كێشاوە.

ئەسمەر، هيواى خواست كە كۆمەڵكوژى و ستەمەى لە جيهاندا ئەنجامدەدرێت كۆتايى پێبێت و گوتى، "كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، ماوەى ١٠ ساڵە لە بەرامبەر ئەو تاوانانەى كە دژى سوورييەكان دەكرێت بێدەنگ وەستاون بەڵام وەک ئەركى مرۆڤايەتى و بەرگریيمان لە ئاشتى و خۆشەويستى پاڵپشتى بابەتە مرۆیيەكان دەكەين لە جيهاندا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.