Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 18:49

له‌وه‌رگه‌ڕانی زرێپۆشێکی تورکیا دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداو حه‌وتی دیکه‌ش برینداربوون

له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی له‌ قه‌زای په‌رواری سه‌ربه‌ پارێزگای سێرت، دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیكه‌یش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، زرێپۆشێك كه‌ ژ‌ماره‌یه‌ك له‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌‌ كاتی نۆره‌گۆڕینیان هاتووه‌ هه‌ڵگرتبوو له‌ قه‌زای په‌رواوری له‌ كۆنترۆڵ ده‌رچووه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌.

له‌ ئاكامی رووداوه‌كه‌دا،دوو سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیكه‌یش بریندار بوون و برینداران به‌ هه‌لیكۆپته‌ر گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی سێرت.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.