ئێوارەی ئەمڕۆ سێ تووشبووی دیکهی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست دا.
سهرچاوهیهك له بهرێوهبهرایهتى تهندروستى سلێمانى ڕایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە سێ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەست دا ،
بەپێی زانیارییەکان یهكێك لهونه ژنێکی بەساڵاچووە و ناوی (ئامین)ەیە و دانیشتووی چەمچەماڵە، كه پێشتر نەخۆشی درێژخایەنی ھەبووە و لەکاتی ئەنجامی پشکنینەکەی دەرکەوتووە هەڵگری کۆرۆنا بووە.
وتيشى" ئەو دوو هاوڵاتییەی ديكه كە نیشانەكانی كۆرۆنایان هەبووە و تەمەنیان (58) ساڵ و 70 ساڵ بووە ، كە ئافرەتێك و پیاوێك بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.