Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 21:08

حەمە تاڵی بانە کێ بوو؟

لەگەڵ سەربازانی ئێران دەستبەسەر دەکرێ و دەیبەنە زیندانی قەسر لە تاران
کوردستان TV
100%

سەر ڕێگاکەت لێدەگرم 
وەک حەمەتاڵی بانە.
گوزارە و گۆرانی و سەرگوزیشتە زۆر هەن،دەربارەی حەمەتاڵی بانە،هەندێ بەکەسێکی ئازا ناوی دەبەن و هەندێکیش بەدز و چەتە و ڕێگر و خۆفرۆش.
بەڵام لەڕاستیدا وانەبوو.

حەمەتاڵی بانە پیاوێکی ئازا و چاونەترس و شۆڕشگێرێکی غەمخۆری کورد بوو،هەندێ دوژمنی خۆی، لە هەندێ شوێندا ناوییان زراندوە ومێژووی ئەویان بە ئاوەژوو پێناسکردوە.
هەروەها بە ڕێگر و دز وچەتە ناوەزەدیان کردوە،
حەمەتاڵ پیاوێکی پڕ غیرەت و چاونەترسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ڕێگری لە سوپای لەشکرکێشی عوسمانی و ڕژێمی بۆگەنی ئێران کردووە.
بۆیە ئەوان تا بۆیان کرابێ،هەوڵی لەکەداربون و ناوزڕاندنیان داوە،بۆئەوەی بەپیاوێکی خراپ بیناسێنن.
"حەمە تاڵ"
 لەساڵ 1890 زاینی بیست و پێنج ساڵ پێش هەڵگیرساندنی شەڕی یەکەمی جیهانی لەدایک بووە.ناوی تەواوی مەحەمەد  فەقێ حەمە میرزایە.خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
بەڵام با بزانین نازناوی "تاڵ "ی لەچییەوە وەرگرتووە،بۆچی بە حەمە تاڵ. بانگیان کردوە.
نازناوی تاڵی لەوەوە وەرگرتووە کە ئەو هەمیشە مناڵێکی ڕووگرژ و مۆن و چاونەترس و جەسوور و ئازا بووە.لەسەرەتایی مناڵی ئەوەی لێدیاری داوە.
کوردیش هەمیشە بەو کەسانە دەڵێت مناڵێکی خوێن تاڵ و گرژو مۆن وشەڕانگێز.
بۆیە نازناوی" تاڵ"وەردەگرێ و پێی دەڵین "حەمەتاڵ".
رۆستەم خان کە ئاغای حەمەتاڵ بووە،لەلایەن شەریف قەساب حاکمی دەستنیشانکراوی شای ئێران لە کوردستان دەگیرێ و بەبێ دادگایی و بە بیانووی بێبنەما فەرمانی لەسێدارەی دەدات.
حەمەتاڵ ڕق ئەستوور ئەبێت و بریاری تۆڵەسەندنەوەی دەدات، هەر بۆیە لووت و گوێچکەی مەئموەری ماڵیاتی دەوڵەتی ئێران دەبڕێت.
ئیتر حەمەتاڵ ناوی ئازایەتیی و چاونەترسی بەخێرایی بڵاودەبێتەوە.
چۆنیەتی کوشتنی حەمە تاڵ .
حەمەتاڵ دوای ماوەیەک تێکهەڵچوون لەگەڵ سەربازانی ئێران دەستبەسەر دەکرێ و دەیبەنە زیندانی قەسر لە تاران.
 دوای 8 ساڵ لەزیندان ڕادەکا و لە رێگای خوراسانەوە خۆی دەگەیەنێتە ئەفغانستان.دوای ماوەیەک لە رێگای سیستان و بەلووچستان و دەریای عەمان و خووزستان و کرماشانەوە دەگاتەوە سلێمانی و ماوەیەک دەبێتە پێشمەرگەی شێخ محموود دەبێت.
دوایی لەگەڵ کەسێکیتر بەناوی سەید عەتا کە ئەویش گوایە لە ڕۆژهەڵات چەند کەسێکی مەعمووری دەوڵەتی ئێرانی کوشتووە یەکدەگرن و هێزێک پێک دێنن و لەگەڵ هێزەکانی شا بەشەڕ دێن.
دەوڵەتی ئێران داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکات کە ئەوانە گوایە لە ڕژیم یاخی بوون و دەبێت،ڕادەستی ئێران بکرێنەوە. بەڵام ئێراق لە وڵامدا دەڵێت کە ئەوانە شوێنێکی تایبەتیان نییە و کارێک لەدەستیان نایەت بۆ لەداو خستنیان 
بۆیە دەوڵەتی شای ئێران پەنا بۆ پیلانگێڕی دەبات و ناکۆکی دەخاتە نێوان سەی عەتا و دەیکاتە داردەستێک بۆ لەناوبردنی حەمەتاڵ.
سەی عەتا ئەو پیلانە جێبەجێ ئەکات و حەمەتاڵ دەکوژێت 
بۆ ئەوەی حەمەتاڵ نەبێتە قارەمان
حەمە تالی بانە لەلایەن هاوسەنگەری خۆی (سەی عەتا مەریوانی)یەوە لە خەودا ده‌کوژرێت و بۆ هەتا هەتایە چاو لێک دەنێت.
ئا/ داناز عەبدولرەحمان

ktv

مێژوو

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.