هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌مید حه‌لاق وه‌ك نهرینێكی هه‌میشه‌یی ساڵانه جه‌ژنانه‌ی بۆ هه‌وادارنی هه‌یه، بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای پهرتووت، گۆرانیی " لۆ لۆ"ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ پێشكه‌ش به هه‌وادارنی كرد.
كاروان حه‌مید حه‌لاق، ژه‌نیاری باڵه‌بانه و ماوه‌یه‌كه له ئه‌وروپا كاری هونه‌ری هاوبه‌ش ده‌كات ، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌پێزه، له هه‌موو چالاكیه هونه‌رییه‌كانیدا به جل وبه‌رگی كوردی ره‌سن ده‌رده‌كه‌وێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت دا هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌مید حه‌لاق به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" هۆی دواکەوتنی بڵاوبوونەوەی ئەم کارەم لەبەر نالەباری جیهان و ناڵاندنی جیهان بە هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە بووە"
هه‌روه‌ها گوتی"لە ئێستادا هەست دەکەم ژیان بەرەو ئاسایی بوونەوە هەنگاو دەنێ بە پێویستم زانی لە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا ئەم کارە بڵاو بکەمەوە پێشکەشی هەموو کوردێکی بکەم لە هەر کوێ یەکی جیهاندان و بە هیوام کوردستان هەردەم پارێزراو بێت لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ،ئەم کارە زۆر بە باشی چووە نێو ناخی گوێ گرەکانەوە له هەر گۆرانییەک هەستی گوێ گری نە جوڵاند جێی خۆی نەگرتووە لە دڵی ئامادەبوان"
له كۆتاییدا گوتی"زۆر نەتەوەیی جیاواز ئامادەیی ئەم کۆنسێرتە بوون بە خۆشحاڵییەوە ئەم گۆرانییە کاریگەری خۆی هەبوو لای ئامادەبوان و تەنانەت هەمووان کەوتنە هەڵپەرکێ بە میوزیک ژەنەکانیشەوە دەتوانم بڵێم هونەری کوردی تێکەڵی ڕوحی نەتەوە جیاوازەکان بووە "
شایانی باسه ئەو هۆڵەی ئەم کۆنسێرتەی تێدا ئەنجام درا ناوی(پارەدیشۆ) له ولاتی هولاندا له امستردام یە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین هۆڵەکانی هۆڵەندا کە هونەرمەندانی وەک کازم ساهر و مایکڵ جا‌کسۆن کۆنسێرتیان تێیدا کردووە تایبەتمەندی ئەم هۆڵە لەوەدایە کە کورسی دانیشتنی تێدا نییە و پێویستە هەموو بە پێوە ئامادەبن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.