به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگایه‌ك داده‌خه‌ن.
شاتو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستییه‌كان، لیژنه‌كه ئارایشتگای سویدن له‌گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: پابه‌ندبون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، بنه‌مای كاركردنه له شارایشتگاكاندا، بۆیه پێوسته ته‌واوی رێنمایه‌كانی كاركردن له شوێه‌كه‌یاندا جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای سویدن داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه‌شی ناكرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن له شوێنه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه سه‌ردانی ئارایشتگاكان ده‌كات بۆ پابه‌ند كردنیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانیكاركردن به گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌بونی مۆڵه‌تی كاركردن، ته‌ندروستی، نرخ، كوالێتی ئه‌و مه‌واده جوانكاریانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن.
س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.