وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای دارایی بەسەر 9 کەسایەتی دیکەی ئێرانیدا سەپاندووە، کە یەکێک لەوانە وەزیری ناوخۆی ئێران تێدایه.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، سزای بەسەر 9 کەسایەتی ئێراندا سەپاندووە، کە لە ناویاندا رەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی تێدایە.
لیستی سزاکانی ئەمجارەی ئەمریکا، سندوقی هاوکاری هێزی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی گرتووەتەوە، هەروەها گرتووخانەی گەورەی مەرکەزی تەران، وە گرتوخانەی قەسک کە ئەویش دەکەوێتە تارانی پایتەختەوە سزا دراون.
هاوكات له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، زانیارییان هەیە کە عەبدولڕەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە تشرینی دووەمی 2019دا فەرمانی بە دەزگا ئەمنییەکان کردووە هەڵبکوتنە سەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، کارە خراپەکانی عەبدولڕەزا رەحمانی گیانلەدەستدانی ئەو هەموو هاووڵاتییە ئێرانییەی لێکەوتەوە، دەشڵێ شانازی بەوەوە دەکەین کە لەسەر کوشتن و سەرکوتکردن لە ئێران دەمانەوێت دادپەروەری رۆڵی خۆی ببینێت.
لای خۆیشهوه برایان هۆك بهرپرسی كاروباری ئێران له وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا رایگهیاند، سزاكانی واشنتۆن بۆ سهر تاران كاریگهری ئهرێنیان داناوه تواناكانی حكومهتی ئێرانیان تێكشكاندووه.
دوشڵێت، بهرپرسانی ئێران دوو رێگهیان لهبهردهمدایه یان بچنه سهر مێزی دانوستان لهگهڵ ئیدارهی ئهمریكا، یاخود ئابووری روو له داتهپین و داڕوخاوی وڵاتهكهیان بهڕێوهببهن.
پێشتریش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی ئەو وڵاتەدا سەپاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.