بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو ئەمین مووتابچی
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ئەكادمیست و ئەندامی كۆڕی زانیاری كورد(ئەمین مووتابچی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمی خزم و دۆست و رۆشنبیران و مامۆستایانی زانكۆ و ئەدەب دۆستان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت و خوالێخۆشبوو ئەمین مووتابچی بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
20ـی5ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.