بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی خوالێخۆشبوو حاجی محەمەد بێسەری
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتی دیار و كۆمەڵایەتی عەشیرەتی بێسەری(حاجی محەمەد بێسەری)مان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەر و بەڕێزەكەتان و سەرجەم خزم و دۆستانی عەشیرەتی بێسەری دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای دلۆڤان داواكارین سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و خوالێخۆشبوو حاجی محەمەد بێسەری بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
٢٠ـی ٥ـی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.