لیژنه‌ى باڵاى بەره‌نگاربونه‌وه‌ى كۆرۆنا رێنمایی ته‌ندروستى بۆ مزگه‌وته‌كان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تا ئێستا مه‌ترسى ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ر ماوه و کۆتایی پێ نەهاتوە و له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له جێبەجێنه‌کردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئەگەری مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه و تووشبون و زیانى گه‌وره هەیە.
ڕێنمایی ته‌ندروستى بۆ مزگه‌وته‌كان :-
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌هاوكارى هاوڵاتیانى خۆشەویست هه‌نگاوى پێویستی ناوە بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان،سەرەڕای ئەو زەرەروزیانانەی حکومەت لە ڕووی دارای بەری کەوتووە.
سوپاس بۆ خودای گەورە، کە به‌هۆى ئه‌و بڕیارانه‌ى حكومه‌ت و پابەندیی هاوڵاتیان، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆربەی ووڵاتانى تر، کوردستان کەمترین زیانی پێگەیشتووە. وەک دیاریشە ئێستا زۆربەی بواره‌كانى ژیان ئاسایى بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینەوە ته‌ندروستییەکان تا ئێستا مه‌ترسى ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ر ماوه و کۆتایی پێ نەهاتووە و له هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌ك له جێبەجێنه‌کردنى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ، ئەگەری مه‌ترسى بڵاو بوونه‌وه و تووشبوون و زیانى گه‌وره هەیە ، هه‌ر بۆیه پێویسته ئاگادارى هه‌موو هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست بكه‌ینەوە، كه پێویستە خۆیان به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن بۆ پابەندبوون و جێبەجێكردنى رێنمایه‌كان سەبارەت مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان .
لە کۆتاییدا سوپاسى زۆرمان پێشکەشی مامۆستایانى به‌رێزى ئایینى و نوێژخوێنان دەکەین و داوایان لێ ده‌كه‌ین، كه به‌جدى به‌رپرسیاریه‌تى ئایینى و یاسایى له ئه‌ستۆ بگرن و تەواوی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبەجێ بکەن.
لێژنه‌ى باڵاى بەره‌نگاربوونه‌وه‌ى
ڤایرۆسی كۆرۆنا
14/5/2020
لیژنه‌ى باڵاى بەره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا رێنمایی ته‌ندروستى بۆ مزگه‌وته‌کان بڵاوکردەوە
تا ئێستا مه‌ترسى ئه‌م ڤایرۆسه هه‌ر ماوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.