به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له قه‌زای ئاكرێ گه‌نجێك هه‌وڵی خۆكوشتنی خۆی ده‌دات و به گولـله‌یه‌ك خۆی بریندار ده‌كات.
له‌م باره‌یه‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ئاكرێ پێی ڕاگه‌یاندین: نزیك به كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌نجێك گولـله‌یه‌ك له لای ڕاستی خۆی ده‌دات و به‌هۆیه‌وه بریندار ده‌بێت و دوا به دوای ڕووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی پۆلیس ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و برینداره‌كه ده‌گوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئاكرێ.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه هاوكات كارمه‌ندی ئاسایشی ئاكرێیه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه به‌ڕێ كراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: پۆلیسی قه‌زاكه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاری هه‌وڵی خۆكوژییه‌كه به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.