بنەماڵی خوالێخۆشبوو حاجی عمر شێخ عبدالڵە مهاجیر سوپاسنامهیهكیان راگهیاند كه له كۆچی دوایی " حاجی عمر شێخ عەبدوڵا مهاجر هاوخهمی خۆیان دهربڕیهوه.
كۆچی دوایی " حاجی عمر شێخ عەبدوڵا مهاجر" كۆستێكی گەورە و خەمێكی گران بوو بۆ ئێمە، ناخ و دڵی هەموومانی هەژاند، بەڵام ئامێز و شەپۆلی بێ درێغی هاوخەمی و هاو دەردی ئێوە لە خەم و قورسایی ئەم كۆستەی كەم كردینەوە، بۆیە بە ناوی بنەماڵەكەمانەوە بە پێویستی دەزانم بەو پەڕی پێزانینەوە زۆر سوپاسی هاوخەمی بەڕێزان سەرۆك بارزانی و بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم بەرێز نجات علی بەرپرسی یهکەی 80 هێزی پێشمەرگە بکەین وە ، هەموو ئەوە لاینانەی بەرپرسانی حزبی حكومی و ئەمن و سەربازی مامۆستایانی ئاینی و ئهندام پەرلەمان و پارێزگاری هەولێر عەشیرەتەكان و دۆستانی نزیک و دەرەوەی وڵات و ئەو كەسایەتی و لایەن و یەكە بە یەكەی دڵسۆزانی بنەماڵەكەمان دەكەین كە هاوخەمی خۆیان بۆ ئێمە دەربڕی و سەرەخۆشیان لێ كردین، هیودارین بتوانین لە كۆڕی شادیەكانتاندا قەرەبووی ئەو هەموو خۆشەویستیە بكەینەوە، خوا پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە، دووبارە سوپاسی دڵسۆزی و وەفاداری هەموو لایەکتان دەکەین .
بنەماڵی خوالێخۆشبوو
حاجی عمر شێخ عبدالڵە مهاجیر
2020/5/12
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.